»  پەڕەموچ
مەرگ لێم گەڕێ..
گوڵاڵەپشدەری



ئەوا مەرگ لەپێشمدا و
دێت و زەوی دڵ دەكێڵێ
هەرچی خەون و ئاواتیشمە
لێناگەڕێ
تاكەیادگارییەك جێبێڵێ .
خەزانی باخچەی تەمەنمە
گەڵا و گوڵم هەڵدەوەرێ..
‘‌گوڵێ‌‌ ناومە
بەڵام هەرگیز من نەمدەویست
زەردەخۆری ئێوارەیەك
بەرەو رێگەی گۆڕم بەرێ .
* * *
دەلێم گەڕێ با بەهارێك
بەچەپكێك نێرگزی تەڕتەڕەوە
لەپێشوازیی سەمای درەختێك
هەڵبەزم و دابەزم و
لەبەردەمی بخولێمەوە.
با تەنیا هەر تاكەجارێك
هەناسەی ساردی پەخشبووم
تێكڕا هەمووی كۆكەمەوە.
* * *
چەند شیرینەلەئامێزی گەرمی ژیان
خۆرهەڵاتن.. لەكازیوەی دەمەوبەیان
لێی تێ هەڵكەیەگوێنەدان..
سەمابكەی
بۆ ئەوینی بەرزی ئینسان.
* * *
خەونم ژیانەو
چاوەڕوانم چرۆی بەختم شكۆفەكا..
دەلێم گەڕێ مەرگ .. لێم گەڕێ
با جارێكیتر .. 
منی ‘‌گوڵێ‌‌
لەبەر تریفەی ئەم هەیڤەشەوە
لەم مەنفای پڕ لەغوربەتە
چۆڕێك ئاوی ژیان هەڵبدەم
دەلێم گەڕێ.

‌ 145 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:56:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved