»  هەمەڕەنگ
لە فیلمی "چۆلەكەی سووردا" جینیفێر سیخوڕێكی رووسیە


جینیفێر لۆرانس ئەستێرەی ناودارو گەنج لە فیلمی Red Sparrow. رۆڵی سیخوڕێكی رووسی دەگێڕێت بەناوی دۆمینیكا ئیگۆرۆڤا (Dominika Egorova) كە بەپێی ئاراستەكاری ئاژانسە تایبەتەكانی سیخوری رووسیا چەندین كەس دەبنە نێچیری جوانییەكەی و دەكەونە داوی خۆشەویستی و دەبنە قوربانی. 
ناونیشانی ئەم فیلمە لە رۆمانێكەوە وەرگیراوە كە بەهەمان ناوە ساڵی 2013 لە نووسینی جیسۆن ماتیۆزە كە كارمەندێكی دێرینی ئاژانسەكانی هەواڵگری ئەمریكی بووەو زیاتر لە (30) ساڵ لەو مەیانەدا خزمەتی كردووە. 
فیلمەكە لە دەرهێنانی فرانسیس لۆرانس و چەندین ئەستێرە بەشدارییان تێداكردووە بە نمونەی جوێڵ ئیدگرتۆن، ماری لویز پباركەر، جێرمی ئیرینز، ماتیاس سكۆرناتس و شارلۆت راملینگ. 
لەرێگەی ریكلامێكی ڤیدیۆییەوە كە كۆمپانیای (20th Century Fox) بەرهەمهێن كاری بۆكردووە، لۆرانس ساڵانێك سەماكەرەی ناوداری بالیە بووەو دواتر لە رێگەی پرۆڤەیەكی تایبەتەوە دەچێتە ریزی سیخوڕەكانەوە لە خولی ناوداری (باڵندەی خولی سوور)ـی نمونەیی دوای مەشقێكی زۆر سەركەوتن بەدەست دەهێنێت. 
ناوبراو لە هەر چالاكیەكدا كە پێی رادەسپێردرێت رەنگی قژو شێوەی ئارایشتی بە شێوەیەك دەگۆِرێت نەناسرێتەوەو هاوكات لە زۆربەی كارەكانیدا خۆی لە مێبوون رادەماڵێت و دەبێتە دڕندەو بەمەبەستی بەرگری لەخۆكردن بۆی هەبووە بەرامبەرەكەی زۆر بە وەحشیگەری لەناو ببات، بەڵام كاروانەكە بە نەرێنی دەشكێتەوە بەسەریداو دۆخەكە دەیخاتە داوی خۆشەویستی گەنجێكەوەو كە ئەویش سیخورێكی ئەمریكییەو دواجار بە هۆی ئەو خۆشەویستییە گەمژانەیەوە دەبێتە ئامانج و لەنادەبردرێت. 
ئەم رۆمانە لە سێ بەش پێكهاتووەو تا ئێستا نازانرێت ئایا كۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمسازی هەر سێ بەشەكە بە یەكەوە دەكاتە فیلم یان هەر بەشەو بە جیاجیا نمایش دەكات.

‌ 907 جار بینراوه‌
1/27/2018 9:00:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved