»  هەمەڕەنگ
یـادی ریشەو هاوڕێكانی لە كـەركوك كرایـەوە


بە ئامادەبونی كەسوكاری شەهیدان و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكانی كەركوك و جەماوەری شارەكە، مەراسیمی  33هەمین ساڵرۆژی شەهیدبوونی  مامەڕیشەو هاوڕێكانی لە بەردەم  پەیكەری مامەڕیشە لە گەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوك كرایەوە. 
سەرەتای مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی یەكێتی و كوردستان دەستیپێكرد، دواتر چەندین وتار پێشكەشكران كە باسیان لە قارەمانێتی مامەڕیشەو  هاوڕێكانی دەكرد.
لە وتارێكیشدا رەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، بەیاننامەی مەڵبەندی كەركوكی خوێندنەوەو تیایدا خاوەندارێتی یەكێتی بۆ سەرجەم شەهیدان و مام ڕیشەو هاوڕێكانی دووپاتكردەوە. 
مامەڕیشە خاوەنی دەیان داستان و قارەمانێتیە وەكو شەڕی (تەپەی عەرەب)و داستانی رزگاركردنی (بێتواتە) و حەمك.
ناوی تەواوی نەجمەدین شكور رەئوفەو لە ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبانی سەربە شاری كەركوك لە دایكبووە.
ریشەو سەردارو موحسین سەرلەبەیانی24/1/1985 بە ئۆتۆمبێلێكیتۆیۆتا پیكئاپ لە چەمچەماڵەوە بە ڕێگایخاڵە بازیانیدا دەكەونەڕێ بەرەو نزیك كەركوك، بەڵام بەهۆیپیلانێكیبەرنامە بۆ داڕێژراو  لە كاتژمێر 10 یهەمان رۆژدا لە گوندیقازان بڵاخ دەدرێنە بەر دەسترێژیگوللەی جاشە خۆفرۆشەكان بەسەركردایەتی تەحسین شاوەیس شەهیدكران.

‌ 542 جار بینراوه‌
1/27/2018 9:00:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved