»  وەرزش
تایكواندۆی پۆلیسی كەركوك بانگهێشتی پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی دەكرێت



تیپی تایكواندۆی ئەلعابی پۆلیسی كەركوك بانگهێشتی پاڵەوانێتییەكی كراوەی نێودەوڵەتی لە توركیا دەكرێت.
سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە تەیمور تەحسین راهێنەری تیپی تایكواندۆی ئەلعابی پۆلیسی كەركوك بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ )وتی:” تیپەكە بە شێوەیەكی فەرمی بانگهێشتكراوە بۆ بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتی كراوەی توركیا “، ئاماژەی بەوەشكرد: “ بڕیارە پاڵەوانێتیەكە لە رۆژانی 10تا 14/2/2018 لە شاری ئەستەنبووڵ بەڕێوەبچێت “.
راهێنەرەكەی ئەلعابی پۆلیسی كەركوك وتیشی:” دوای رەزامەندی وەرگرتنمان، ماوەی مانگێك دەبێت دەستمان بە ڕاهێنانێكی چڕ كردووە”.
 ئەو راهێنەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” تیپەكە لە چوار یاریزان پێكهاتوون كە بریتین لە (محەمەد شەهاب، ئەرجومان ناجی،عەلی عەبدوڵڵا و مستەفا نەجات)”.

‌ 1057 جار بینراوه‌
1/27/2018 9:04:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved