نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
پیلان بۆ لێسەندنەوەی پۆستی بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك لەكورد دادەڕێژرێت




ناسیح شوانی: خەڵكانێك دەیانەوێت سوود لەم دۆخەی ئێستای كورد وەربگرن


چەند هەوڵێك لە ئارادان بۆ لێسەندنەوەی پۆستی بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك لە نەتەوەی كورد، بەڕێوەبەری لاوان وەرزشیش دەڵێت:” گۆڕانكاری لە چوارچێوەی كارگێڕی پۆستەكان بێت، ئەوەكارێكی ئاساییە، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانە بوو ئەوكات دەچێتە قاڵبی سیاسەتی تەعریبەوە”.
ناسیح شوانی بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك بۆ لاپەڕەی وەرزشی(هەواڵ) رایگەیاند “ لە لایەن كۆمەڵێك لایەن و خەڵكەوە تەنانەت لە لایەن فەرمانبەرانی فەرمانگەكەی خۆمەوە هەوڵێك هەیە لە رێی حزبی و یاخود پەرلەمان و وەزارەتەوە بە مەبەستی لابردنم لە لە پۆستەكەم”.
وتیشی:” ئەو هەوڵانە شتێكی دڵناخۆشكەر نین بۆم، چونكە هەموو كەسێك و فەرمانبەرێك مافی خۆیەتی هەوڵ بۆ وەرگرتنی پۆست بدات، بەڵام ئەوەی مایەی دڵگرانیە ئەو خەڵكانە دەیانەوێت سوود لەم دۆخەی ئێستای كورد ببینن، بە چوونی خۆیان كورد لە یپێگەیەكی لاوازدایە “ 
ناسیح شوانی سەبارەت بە هەڵویستی وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق ئاشكرایكرد” تائێستا وەڵامی وەزارەت ئەوەیە تاكو ئەو كاتەی ئەو لیژنەیەی دیاری كراوە بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان لە كەركوك ، یان تا دوای هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و پارێزگاری نوێ ئەوسا بڕیار لەو بارەیەوە بدەن “.
بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك سەبارەت بە هەڵۆیستی كورد لە بارەی ئەگەری لادانی لە پۆستەكەی وتی:” هەڵۆیستی كورد تا ئێستا تەنها ناڕەزایی دەربڕین و ئێدانە كردنە، وەكو پێشتر كە چەند بەڕێوەبەرێكی كورد لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە”.
راشیگەیاند:” گەر گۆڕانكاری لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكی كارگێڕی پۆستەكان بێت، ئەوەكارێكی ئاساییە، بەڵام گەر چاوەڕوانی ئەو لیژنەیە نەكرێت و گۆڕانكاریەكان ئەنجام بدرێت ئەوە بێگومان دەچێتە قاڵبی سیاسەتی تەعریب كردنەوە”.

‌ 1252 جار بینراوه‌
1/27/2018 9:04:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved