»  شۆک
خوێندكارە یەكەمەكان ناڕەزایی دەردەبڕن




خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شاری سلێمانی دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
لەو گردبوونەوەیەدا ئەو خوێندكارانە یاداشتێكیان ئاراستەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد و تێیدا ئاماژەیان بەوەكردبوو كە حكومەت وەك تۆپێك یارییان پێدەكات لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی وەزیراندا.
رۆژی 23/1/2018 خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم دەرچووی ساڵی 2015-2016، گردبووونەوەیەكیان لەبەردەم دەروازە سیتی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا یاداشتێكیان خوێندەوە و دواتر یاداشتەكەیان لە رێگەی نووسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی كرد و تێیدا هاتبوو: "ماوەی دوو ساڵە لە چاوەڕوانی دامەزراندنداین، لەم دوو ساڵەدا چەندین جار سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كردووە، چەندین بەڵێنیان پێداوین و جێبەجێ نەكراوە، بۆیە وەك تۆپێكمان لێهاتووە لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجومەنی وەزیراندا".

‌ 792 جار بینراوه‌
1/27/2018 9:08:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved