»  شۆک
گەنجێك چوار ئەندامی خێزانەكەی خۆی دەكوژێت





لە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ چوار ئەندامی خێزانەكەی خۆی دەكوژێت و تەرمەكانیان دوای دوو رۆژ دەدۆزرێنەوە.
رۆژی 22/1/2018 پۆلیسی هەڵەبجە دۆزینەوەی چوار تەرمی راگەیاند كە دووانیان لە چیای شنروێ دۆزراونەتەوە دوو تەرمەكەی تریش لە چەمی كانی گوێزەبوون.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند": ئەو گەنجە تەمەنی 18 ساڵ بووە و لە كاتی خەودا دایكی خۆیی و دوو برای كوشتووە، پاشان كە باوكی گەراوەتەوە ماڵ ئەویشی كوشتوە و دواتر بە ئۆتۆمبێلی باوكی تەرمەكانی گواستوەتەوە و تەرمی باوك و براگەورەكەی لە چیای شنروێ فرێداوە و تەرمی دایك و برا بچوكەكەشی لە چەمی گوێزە.
پۆلیس رونیشكردوەتەوە:" دوای دۆزینەوەی تەرمەكان و لێكۆڵینەوە گەنجەكە دەستگیركراوە كە  خوێندكار بووە.
هەروەها رونیشكراوەتەوە:" كە باوكەكە ناوی مەدریك شەفیق ساڵح تەمەن 41 ساڵ و دایكەكە ناوی سروە ئیبراهیم حەسەن تەمەن 37 ساڵ و برا گەورەش ناوی هاوكار تەمەن 20 ساڵ و بچوكەكەش كۆیار تەمەن 7 ساڵ بووە.

‌ 949 جار بینراوه‌
1/27/2018 9:09:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved