»  باران
كچانی گەوهەر خوێنەر و كتێب ئاشتدەكەنەوە
ئا/ هۆشیار جەمال

ماوەی ساڵێكە بۆ بەكلتوركردنی خوێندنەوەو رۆشنبیركردنی تاك، كچانی هەڵەبجەی تازە گروپێكیان پێكهێناوە بە ناوی كچانی گەوهەر.

كچانی گەوهەر كە لە (25) كچ پێكهاتووە لە ماوەی یەك ساڵی تەمەنیدا (15) چالاكیان ئەنجام داوە.
بەوتەی سەرپەرشیاری گروپەكە كە لە 3 / 1 / 2017ەوە دامەزارەوە وەك كاری تایبەتی خۆیان دووهەفتە جارێك هەڵساون بە خوێندنەوەی كتێبێكی دیاریكراو لە لایەن ئەندامانی گروپ و شرۆڤەكردنی، كە لەماوەی ئەمساڵدا بە نزیكی 20 كتێب شرۆڤە كراوە.
نارین عوسمان سەرپەرشتیاری گروپەكە بۆ هەواڵ وتی؛" كچانی گەوهەر وەك كاری تایبەتی خۆیان دوو هەفتە جارێك هەڵدەستن بە خوێندنەوەی كتێبێكی دیاریكراو، دواتر شرۆڤەی بۆ دەكەن"، 
نارین ئاشكرایشی كرد " لە ماوەی ئەمساڵدا نزیكی 20 كتێب خوێنرداوەتەوەو شرۆڤە كراوە كتێبەكانیش پێكهاتوون لە (بەكلتوركردنی خوێندنەوە - ئەو پێنچ كەسەی لە بەهەشت دەیانبینیت - نامەكانی فێرناندۆ - هیچ - فەلسەفەی مرۆڤبوون - ئاین و معنەویەت - سێشەمە لەگەڵ مۆری - بێ سەرپەرشتان - فەرهەنگی شارەزوور - سیخوڕ - رووەكی - ژنێك لە سەر منارە - كچەی پرتەقاڵ - من ئەڤینم خۆشەدەوێت بەڵام لە ژن دەترسێم - ئەفسانەی 1900 - سەختی لە نێوجەرگەی سەختیەكاندا ... هتد)
ئەوەشی وت؛"كە گروپەكەیان بە خۆبەخش كاردەكەن و هیچ لایەنیكی حكومییان لە پشت نیە، لە رابروودا لە بینای كتیبخانەی گشتی شارەكە چالاكیەكانیان ئەنجام داوە بەڵام بە هۆی رووداوی بوومەلەرزەكەی ساڵی رابردوو، كە بووە هۆی رووخانی بینای كتێبخانە كە لە ئیستادا لە ناو بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری هەڵەبجەی تازە چالاكیەكانمان ئەنجام دەدەین.
نارین عوسمان زیاتر لە بارەی چالاكیەكانیانەوە روونكردنەوەیداو وتی:"چالاكیەكانمان بریتیە بوونە لە چالاكی (منداڵ ئومێدی نەتەوەیەكە) كە ئەم پڕۆژە پێكهاتبوو لە پێشوازیكردنی خوێندكارانی یەكەمی بنەڕەتی بۆ نێو پڕۆسەی خوێندن بە شیرینی و خوێندنەوەی چیرۆك بۆ زیاتر لە 180 منداڵ، هەروەها ریكخستنی چەندین سیمینار بۆ كەسانی شارەزا لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و بەشداریكردن لە ڤیستیڤاڵی رۆژی شارەزوور لە رۆژی 8 / 3 رێكخستنی چالاكی تایبەت بەڕۆژی جیهانی كتێب كە پێكهاتبوو لە بەخشینەوە و ئاڵوگۆڕكرودنی زیاتر لە 50 كتێب بە خوێنەرانی شارەكەمان و ئەنجامدانی كۆڕی شیعری بۆشاعیران."
نارین وتیشی : "بەشداریكردنی كچانی گەوهەر لە یادی كیمیابارانكردنی هەڵبجەی شەهید و دابەشكردنی پەیامێك لە ژێر ناونیشانی (با لەگەڵ سێو ئاشت بینەوە)، هەروەها بەشداریمان كردوە لە فێستیڤاڵی ئەدەبی گەنجان بە نوێنەری ئەندامی چالاكمان خاتوو (پەیام حازم) بە توێژینەوەیەكی فەلسەفی كە دواتر دەست خۆشی و خەڵات كرا وەك یەكەم كچ لەو بوارەدا."
لەكۆتایدا ئاماژەی كرد؛ پەیامی ئەوان رۆشنفكری و بەكلتوركردنی خوێندەوەیە و ئاشكردنەوەی خەڵكیە لەگەڵ كتێب.

‌ 1752 جار بینراوه‌
1/27/2018 9:10:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved