»  کوردستان
بەرگری عەفرین پێی نایە قۆناغ و تەكتیكی جەنگی نوێوە


لە دژی هێزەكانی توركیای داگیركەر، شەڕڤانێكی یەپەژە لە عەفرین چالاكییەكی فیدایی ئەنجامدا. 
فەرماندەی هێزەكانی یەپەژە ئاڤێستا خابور لە گوندی حەمام ناحیەی جندرێسێ لە چالاكیێكی گیانبازیدا خۆی بە هێزە داگیركەرەكانی تورك و جاشەكانیدا تەقاندەوە و تلانكێكی زریپۆشی تێكشكاند و ۲۰ تیرۆریسی ئەردۆغانی لەناوبرد.
بە‌پێی زانیارییەكان، دوێنێ (27ی كانونی دووەم) لە گوندی حەمامێ، لە كاتدا شەڕێكی سەخت لەنێوان هێزەكانی داگیركەری توركیا و شەڕڤانانی هەسەدە لە ئارادابوو، شەڕڤانێكی یەپەژە بە ناوی «ئاڤێستا خابوور» چالاكیی فیدایی ئەنجامدا.
ڕاگەیەندرا شەڕڤانی یەپەژە، ئاڤێستا خابوور كە خەڵكی عەفرینە، بەو بۆمبانەی لە خۆیەوە پێچابووی چووەتە نێو تانكێكی توركیا كە پڕ لە سەرباز بووە و چالاكی فیدایی ئەنجامداوە و تانك و سەربازەكانی لەناوبردووە.
بڕیارە لەسەر چالاكییە فیداییەكەی ئاڤێستا خابوور ڕاگەیەندراوێك بڵاوبكرێتەوە.
ناسنامەی شەهید ئاڤێستا خابوور: ناسناو: ئاڤێستا خابوور
ناو و پاشناو: زەلووهە حەمۆ
كات و شوێنی لەدایكبوون: ١٩٩٨\بلبلێ - حەلەب
ناوی دایك: ئەمینە حەمۆ
ناوی باوك: ئەحمەد حەمۆ
مێژووی بەشداربوون لە ڕیزەكانی یەپەژە: ٢٠١٤

‌ 404 جار بینراوه‌
1/28/2018 12:21:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved