»  کوردستان
داستانی عەفرین .. تا ئێستا 800 جەیش و جاشی تورك كوژراون


بە پێی دواین ئامار لەسەر شەڕەكەی عەفرین تا ئەمڕۆ چوارشەممە 7 / 2 / 2018 نزیكەی 800 ئەفسەرو سەربازی تورك و جاشەكانی میلیشیا سورییەكان كوژران و 219 شەڕڤان هاوڵاتی سڤیلی كوردیش شەهید بوونە.

زیانەكانی توركیا:
* 40 تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای داگیركەری تورك، لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێنراونەتەوە.
* چوار فڕۆكەی شەڕكەرو سیخوڕی تێكشكێنراون
* 791 چەتەی تورك و چەكداری سەربە توركیا كوژراون.
* تا ئێستا توركیا نەیتوانییوە پێشڕوی بكات و هێڵی سەرەكی بەرگری ببەزێنێت.
*بە دەیان چەتەی بەرەی نوسرەو ئەحراری شام و گروپە تیروریستییەكانی دیكەی سەر بە توركیا لە بەرەكانی شەڕ هەڵاتوون.

زیانەكانی كورد:
تا ئێستا بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی سوپاو فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر شاری عەفرین ..

* 73 شەڕڤانی یەپەگەو یەپەژە  شەهیدبوونه.
* شەهیدبوونی 146 هاوڵاتی و برینداربوونی نزیكەی  400 هاووڵاتی تر .
* چەندین خانووی هاووڵاتیان ڕوخاوە و بازاڕو شوێنی مانەوەی هاوڵاتیان، لە عەیفرین و  گوندەكانی، شوێنەوارە مێژوویەكان، مزگەوتەكان، گۆڕستانەكان، خوێندنگەكان و بەنداوی عەفرین و ژێرخانی شارەكە بەگشتی زیانیان پێگەیشتووە.
هەروەها نزیكەی ٤٠٠ هەزار خوێندكار لە عەفرین بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی توركیاوە لە خوێندن بێبەشبوونە.

‌ 165 جار بینراوه‌
2/7/2018 2:28:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved