»  کوردستان
مەشعان دەچێتە لیستەكەی عەلاوی-یەوە


حیزبی (الوطن) بەسەرۆكایەتی مەشعان جبوریی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پارێزگای سەڵاحەدین، رایگەیاند:” كە دەچێتە پاڵ حیزبی ئیئتیلافی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق.
جبوری لە چەندین راگەیاندراودا وتویەتی:” خۆمان یەكلایی كردۆتەوەو من و براكانم لە حیزب دەچینە پاڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات، چونكە هاوئامانجین لەوەی كە عێراق و عێراقییەكان بۆی دەڕوانن، بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی گەورە كە تیایدا هاوڵاتیان لە هەلی كارو ئەركەكاندا یەكسان بن و لەسەر بنەمایەكی خاوێن وڵات بەڕێوەببرێت و هەموو ئەو گەندەڵیانەی لەسەرانسەری وڵات بڵاوبونەتەوە بنبڕ بكرێن.
جێی باسە، مەشعان كەسایەتییەكی ناجێگیرو دوای ئەوەی لە بارزانی نزیك بوەوە بەڵام دواتر پشتی تێكردو خۆی هەڵكوتایە لای مالیكی و لە ئێستادا پشتی لەویش كردووە. 



‌ 395 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:35:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved