»  کوردستان
57 %ی كەركوك خۆیان لە بایۆمیتری تۆماركردووە



 تاوەكو كۆتایی هەفتەی رابردوو 600 هەزار هاوڵاتی لە كەركوك ناویان لە بایۆمەتری تۆماركردوەو لێپرسراوێكی كۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت:” هەرهاوڵاتییەك ناوی لە بایۆمیتری تۆمار نەكات ناتوانێت دەنگ بدات”. 
عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەر هاوڵاتیك ناوی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەكات ئەوە ناتوانێت لە هەڵبژردنەكانی مانگی پێنجی داهاتوی عێراق دەنگبدات”، ئەوەشیخسەڕوو:”دەنگدەران دەتوانن بە كارتە كۆنەكەی هەڵبژاردنی پێشوو دەنگ بدەن بەو مەرجەی دەبێت ناویان لە بایۆمەتری تۆمار كرابێت”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لە دوای مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی تۆماری دەنگدەران دەكەن بە مەبەستی تۆماركردنی ناویان لە بایۆمەتری و دەركردنی كارتی نوێ، تەنها ناویان تۆماردەكرێتەوەو كارتەكەیان بۆ نایەتەوە، تەنهاناوەكەیان لە ئامێرە نوێیەكە تۆمار دەكرێت، روونیشیكردەوە:”لە دوای هەڵبژاردنەكان یاخود لە دوای چەند مانگێك كارتە نوێیەكەیان بۆ دەردەچێتەوە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووتری عێراق بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەن”. 
عەبدولباست دەروێش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”تاوەكو ئێستا شەش سەد هەزار هاوڵاتی ناویان لە بایۆمەتری تۆماركردوە و كە دەكاتە رێژەی 57% دەنگدەران”. 

‌ 90 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:36:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved