»  کوردستان
نەتەوە یەكگرتووەكان: قاعیدە لە داعش ترسناكترەو جارێكی تر دەردەكەوێتەوە



بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە پێنجشەممەی رابردوو بڵاویكردەوە، رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە زۆر لە داعش ترسناكترەو هێشتا لە تەشەنەكرداندایەو ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی هەیە.
سایتی فڕانس پرێس ئاشكرایكرد:” راپۆرتەكەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێی لێكۆڵەرو چاودێرەكانیەوە بۆی دەركەوتووە رێكخراوی قاعیدە هێشتا چالاكەو لە یەمەن مایەی ئاوڕدانەوەیەو ئێستا یەمەن مۆڵگەی سەرەكی هەموو جوڵەیەكی ئەو رێكخراوەیە كە لە هەموو رێكخراوە تیرۆریستییەكانی تری ناوچەكە ترسناكترە.
راپۆرتەكەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرز كراوەتەوە تێیدا هاتووە:” وڵاتی یەمەن سەرچاوەی چالاكییەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەیە لەناوچەكە”.
ئاشكراشیدەكات:” كۆمەڵەكانی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە تا هەنووكە گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە بە گشتی و سۆماڵ و یەمەن بەتایبەتی، بەڵگەشمان هێرشە بەردەوامەكانیانە كە لەو دوو وڵاتەوە هەمیشە شكستیان پێدەهێنرێت”.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە:” بەرەی نوسڕە لە سوریا هێشتا بە توانایەو یەكێكە لە لقەكانی سەربە قاعیدەو ئەندامەكانیشی لە رێگەی توندوتیژی و هەڕەشەو هاندانی داراییەوە خەڵكی بۆ لای خۆیان رادەكێشن و هەروەها كۆمەڵەی بۆكۆ حەرام-یش كە هەژموونی بەرەو دەرەوەی نەیجیریا بڵاوەی كردووەو چەندین شانەی نوستووی لە لیبیاو وڵاتانی دەوروبەردا هەیە”.
 

‌ 614 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:36:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved