»  کوردستان
پیلانی دەستبەسەراگرتنی پۆستەكانی كورد لە كەركوك دەگێڕدرێت
 رەوان تاڵیب


لە ئێستادا هەوڵێك بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك هەیەو ئەندامێكی لیستی برایەتیش دەڵێت:” ئەو هەوڵە نادەستورییەو مەبەست لێی تەنها بەڕێوەبەرە كوردەكانە”.
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو دابەشكاریەی كە ئێستا باسی لێوە دەكرێت لەسەر دابەشكردنی  پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك لە نێوان پێكهاتەكان، نادەستورییە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئێمە پێمانڕاگەیاندوون كە ئەو كارە نادەستوریە ئەگەریش یاسای بۆ دەردەكەن ئەوە پێویستە سەرجەم پارێزگاكان بگرێتەوە نەك تەنها دابەشكردنی پۆست لە كەركوك “.
بەوتەی ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەگەر ئەو هەوڵە جێبەجێبكرێت و بۆیان بچێتەسەر ئەوە كورد بایكۆتی دەكات و توركمانیش لە ئێستادا لەگەڵ ئەو هەوڵ و دابەشكارییەدا نییە، باسی لەوەشكرد:”ئەوكات تەنها دەسەڵاتی عەرەبی بەسەر كەركوكدا دەسەپێت”. 
ئەحمەد عسەكەری، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هەوڵەكە  تەنها بۆ ئەوەیە كار لەسەر گۆڕینی ئەو بەرێوەبەر كوردانە بكەن و كار لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی دیكە نەكەن، كە كورد لە ناویاندا كەمینەیە”.


‌ 193 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:37:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved