»  کوردستان
دۆخی خورماتوو بۆ هەڵبژاردن لەبار نییە
 رەوان تاڵیب


بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتی، تائێستا 30 بۆ 35% ـی ئاوارەكانی خورماتوو گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان و دەشڵێت:” لە ئێستادا دۆخی قەزاكە بۆ هەڵبژاردن لە بارنییەو پێویستی بە ئاساییكردنەوە هەیە”. 
مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”30 بۆ 35% ـی ئاوارەكانی خورماتوو گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەشێك لە ئاوارەكان بە بەردەوامی دەگەڕێنەو بۆ ناوچەكانی خۆیان و بەشێكیشیان دەچنەوەو دواتر دەگەڕێنەوە بۆ شارەكانی هەرێم”.
بەوتەی  لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، ئەو دۆخەی ئێستا لە قەزای خورماتوو بوونی هەیە وەكو پێویست گونجاوو لەبار نییە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، هاوكات باسی لەوەشكرد:”بەپێی وتەی ئەو هێزانەی لەوێن رۆژ لە دوای رۆژ دۆخی شارەكە ئارام دەكەنەوەو لە ئێستاشدا چەك تەنها لەلای هێزە ئەمنییەكانە”.
هاوكات مەلا كەریم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”دۆخی خورماتوو پێویستی بە هێوربونەوەی زیاتر هەیەو ئەو هێزەشی كە لە ئێستاشدا لە خورماتوو بوونیان هەیە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرایە ئەگەر وەكو ئێستایان لە داهاتوو هەروەها لە كاتی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ هاوڵاتیان مامەڵە بكەن ئەوە كارێكی باشە”.



 
 



‌ 109 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:38:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved