»  کوردستان
 رێكەوتنی ژێر بە ژێر لە نێواندا هەیە وانـەی عـەفرین توركیا بـۆ داگیركردنی شـەنگال ناچـار بـە عـێراق دەكات
 رەوان تاڵیب



ئەگەری هەیە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لەنێوان هەردوو سوپای عێراق و توركیا بۆسەر چیای شەنگال لە دژی پەكەكە ئەنجامدبدرێت و بەرپرسێكی یەكێتیش دەڵێت:” ئەگەر عێراق هاوكار نەبێت توركیا هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین تێكدەشكێت”. 
غەیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە دوای هاتنی سوپای توركیا بۆ چیای باشیك، حكومەتی عێراق ناڕەزایی زۆری دەربڕی و ئیدانەی هاتنی ئەو سوپایەی كردو هەروەها ئیدانەی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی دەكرد كە هاوكار و ئاسانكاری بۆكردبوون”. ئەوەشیخستەڕوو:”لە دوای ریفراندۆمەكەی هەرێمەوە هەڵوێستی عێراق بەرانبەر بەو سوپایە گۆڕاوە كە چەند كیلۆ مەترێك لەیەكەوە دوورن،  بەڵام هیچ هەڕەشەو ناڕەزایەتیەك دەرنابڕێ وەك پێشوو”.
بەوتەی  لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پێدەچێت لە ئێستادا هەماهەنگیەك و رێكەوتنێكی ژێر بە ژێر لە نێوان هەردوو سوپای عێراق و توركیا هەبێت بۆ دەركردنی ئەو گروپانەی لە شەنگالن و نزیكن لە پەكەكەوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەگەر ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەو دوو سوپایە ئەنجامبدرێت ئەوە زەرەرمەندی یەكەم عێراق دەبێت و بە سوودی توركیا دەشكێتەوە، چونكە ئەو چیایە شوێنێكی ئاڵۆزەو عێراق توانای زاڵبوونی بەسەریدا نابێت”. 
غەیاس سورچی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”توركیا ناتوانێت بە تەنها ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام بدات،  چونكە بە هەمانشێوەی عەفرین دەشكێت”، وتیشی:”ئەگەر هاوكاری عێراق نەبێت ئەوە توركیا ناتوانێت بچێتە ئەو ناوچەیەو نزیك ببێتەوە لە شەنگال”.
لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ،راشیگەیاند:”بۆیە سوپای توركیا دەیەوێت عێراق بە شەڕی پەكەكەو گروپەكانی شەنگالەوە بگلێنێت”.

‌ 299 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:40:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved