»  کوردستان
هەواڵ زانیاری نوێ سەبارەت بە 16ی ئۆكتۆبەر ئاشكرا دەكات



لە كۆبوونەوەی وەفدێكی كۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێرو باڵیوزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورددا، زانیاری نوێ لەسەر رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر ئاشكرا دەبێت و لەندەن بە تێوەگلان لە هێرشەكەی سەر كەركوك تۆمەتبار دەكرێت.
دووشەممەی رابردوو وەفدێكی هاوبەشی كۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێرو  باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا، لە شاری هەولێر بە جیا لەگەڵ پەرلەمانتارانی كەركوكی یەكێتی و پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەو بۆ رۆژی دواتریش لەگەڵ ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كۆبوونەتەوەو باس لە رەوشی كەركوك كرا.
شوان داودی نوێنەری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداربووی كۆبوونەوەكە بۆ (هەواڵ) ئاشكرایكرد:” لەو كۆبوونەوەیەدا باسی لە رۆڵی سلبی بەریتانیا لە لەشكركێشیەكەی سەر كەركوك كردووە”، وتیشی “ بە راشكاوی پێموتن بەریتانیا لە پێناو كۆمپانیای نەوتی BP  كە گرێبەستێكی نەوتی لە كەركوك هەیە، بەڵام پێشتر ئیدارەی پارێزگای كەركوك و هەرێمی كوردستان رێگریان لێدەكرد، لەندەن لە رووداوەكانی كەركوك پشتگیری بەهێزی حكومەتی عێراقی كردووە”. داودی ئەوەشی ئاشكرا كرد “ 12.5%ی پشكی كۆمپانیای ناوبراو موڵكی كۆماری ئیسلامی ئێرانەو تاران لە رووداوەكاندا رۆڵی سەرەكی هەبوو، هەر بۆیە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە پڕۆژەی راكێشانی هێڵی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە رێگەی ئێرانەوە كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو گرێبەستەكەی BPیش لە 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا ئاكتیڤ كراوەتەوە”. 
جێگەی باسە لە سەرەتای ئەیلولی ساڵی 2013 وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای بریتش پترۆلیوم BP گرێبەستی 100 ملیۆن دۆلاری روپێوكردن و پەرەسەندنی كێڵگە نەوتییەكان لە جەبەڵ بۆرەوە تا دیبەگە مۆركردو لە بەرانبەردا كۆمپانیای نابراو بۆ هەر بەرمیلێك نەوت 2 دۆلاری ئەمریكی وەردەگرێت، بەڵام پێشتر ئیدارەی پارێزگای كەركوك و هەرێمی كوردستان رێگریان لێ دەكرد، بووە هۆی گۆڕینی هەڵویستی بەریتانیا ئەوەشی وەكو سزایەك لەبەرانبەر هەرێمی كوردستان”.


‌ 639 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:41:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved