»  پەڕەموچ
عەفرین، لە وەستانەوە بەرەو هەڵكشان
عەبدولرەحیم حەسەن


 

عەفرین، تۆ ئێستا وەستاوی وەستاو 
وەك رێگەی روونی خەبات
وەك باوەری فریشتەكانی ئەوێ 
وەك چاوی تیژی گەریلا
وەك بەژنی پڕ لە نهێنی كێو
وەك یەك روویی و،وەك یەك رەنگی،
داری زیتوون
نا،نا ،عەفرین تۆ هەرنەوەستاوی
بەڵكو هەڵەكشێ،
هەڵەكشێ رووەو ئامانج روەو ئاسۆ، 
روەو خۆرو روەو ئاوەدانی
بۆیە چەقیوە، دەستوورییەكانی عەنقەرە
تۆقیون تۆقیو
لە رێگەكەت ! 
تۆقیون تۆقیو لە چۆنیەتی وەستانەكەت!
تۆقیون تۆقیو 
لەبیرو، لەڕامان و هزرەكەت!
تۆقیون تۆقیو
لە ئامانجە دوورو نزیكەكەت
تۆقیون تۆقیو
لەسەركەوتنەكەت 
تۆقیون تۆقیو لەدەرس و وانەكانی دوێنێی مشتەنوور
تۆقیون تۆقیو
لەروانین و لە دووری چاوی شەرڤان 
تۆقیون تۆقیو لە هەر سێ پەلكەزێڕینەكە
ئەوەی سەر شان و ئەوەی سەرسەرو 
 ئەوەی كەمەرو دواجارلەقژی ، ئالۆسكاویی، 
كچە شەرڤان تۆقیون تۆقیو لەپیت وتیپی كاف و گاف
تۆقیون تۆقیو لە سۆزدارولە موسلیم ولە موراد
لە رێدوورو لەكەلكان تۆقیون تۆقیو 
لەورەو لەبڕوای ئاڤێستاكان تۆقیون تۆقیو 
لە هێماكانی دوێنێی كۆبانی
تۆقیون تۆقیو
لەسادەیی و خاكی بوونی وەستاكانی ئەوێ
تۆقیون تۆقیو
لەدەركەوتن و لەپیرۆزی، جودی و ئورفای تر تۆقیون تۆقیو 
لە سیستەم وەك یەكی ئەوان تۆقیون تۆقیو 
لەگۆرانیەبەردەوامەكانی ئازادی تۆقیون تۆقیو 
لە لۆگۆی سەرشان و لە هەلهلەی بەردەوامی كچە شەڕڤان 
تۆقیون تۆقیو 
لە دامەزراوی ئورفاو، لە دڵنیایی هزری ،مەڕمەڕەو
لە سەختی بڕوای قەندیل تۆقیون تۆقیو 
لە قوڵی ولە یەقینی لاپەرەكانی مەڕمەڕە تۆقیون تۆقیو
لە (نا) بەردەوامەكانی مەڕمەڕەو تۆقیون تۆقیو 
لەپەیڤی بژی بەرخودانی رۆژئاوا ،بژی بەرخودانی عەفرین ! تۆقیون تۆقیو
 لە پەیڤی بێ سەرۆك ژیان نابێ! بێ سەرۆك ژیان نابێ !
 تۆقیون تۆقیو 
 تۆقیون تۆقیو

‌ 672 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:53:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved