»  وەرزش
لەشجوانی عێراق دوو توركمان لە یەكێتییەكەی كەركوك دوور دەخاتەوە




لیژنەی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی ناوەندی لەشجوانی عێراق بە بڕیارێك دوو ئەندامی یەكێتی لەشجوانی كەركوكی  لەو یەكێتیە دوورخستەوە و یەكێك لە دورخراوەكانیش سەر سوڕمانی خۆی لەو بڕیارە دەردەبڕێت.
جەنگیز یاسین ئەندامی یەكیتی لەشجوانی كەركوك بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)  وتی:” لیژنەی كاتی یەكێتی ناوەندی لەشجوانی عێراق  بڕیاری دورخستنەوەی بەندەو رافج جۆمەردی داوە، بەبێئەوەی هیچ كارێكی نەشیاومان ئەنجام دابێت، كە كاریگەری لەسەر یارییەكە یاخود دارایی هەبوبێت”.
وتیشی:” بڕیارەكەی ئەو لیژنەیە بڕیارێكی نایاساییەو پێدەچێت پەیوەندییە كەسییەكان  رۆڵی هەبێت لە بڕیارەكە”،  ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” ئەوان لە ڕێی هەڵبژاردنەوە بۆنەتە  ئەندام و دەبێت لە رێ هەڵبژاردنەوە پرۆسەی گۆڕێنیان ئەنجام بدرێت “.

‌ 989 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:56:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved