(ئاسۆ) دەبێتە پاڵەوانی خولی (بەهێزی لە یەكگرتندایە)
رێكخراوی ( ئایندە بۆ گەنجان ) خولێكی تۆپی پێی بۆ ژمارەیەك لە تیپە میللییەكانی كەركوك ساز كردو تیپی ئاسۆ بووە پاڵەوانی خولەكە.
رۆژی 1/2/2018 و لە یاریگای سەنتەری لاوانی رەحیماوا هەردوو تیپی (ئاسۆ و لایك ) دوایاری خولەكەیان ئەنجامداو بە بردنەوەی تیپی ئاسۆ بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی (4-3 ) گۆڵ كۆتاییهات.
سەبارەت بە خولەكە، شامیر حەكیم سەرۆكی رێكخراوی (ئایندە بۆ گەنجان ) بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی “ ئامانجمان لە سازكردنی خولەكە خزمەتكردن و لێكنزیكردنەەی گەنجان بوو لە رێی وەرزشەوە “.
وتیشی” لە خولەكەدا 16 تیپی كەركوك بەشداریان تێدا كردو یارییەكانیشان بە شێوازی چوونە دەروە بە یەك دۆڕاندن بەڕێوەچوون”. شامیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” خولەكە لە ژێر ناونیشانی ( بەهێزی لە یەكگرتندایە ) كە ئاماژەیەكە بۆ گرنگی بۆ یەكگرتن و یەكگوتاریی لەم دۆخەی ئێستادا “.
|