»  وەرزش
دوو كەركوكی نوێنەرایەتی عێراق لە خولێكی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تایكواندۆ دەكەن


رۆژانی 1-4/1/2018 لە شاری ئەستەنبوڵی وڵاتی توركیا خولێكی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو و دوو ناوبژیوانی كوردیش نوێنەرایەتی عێراقیان كرد.
عەلی حەمە ساڵح ناوبژیوانی شاری كەركوكی بەشداربووی خولەكە بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی: “ خولەكە 406 ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە 40 وڵاتەوە بەشداریان تێدا كرد”،  ئاماژەی بەوەشكرد: “ بڕیار بوو 8 ناوبژیوان لە  عێراق بەشداری تێدا بكەن، بەڵام تەنها بەندەو ئەحمەد هیدایەت كە هەردووكمان ناوبژیوانی شاری كەركوك بووین بەشداریمان كرد”.
وتیشی:” ئەمە یەكەمین جارە دوو ناوبژیوانی عێراقی بە شداری لە خولێكی نیو دەوڵەتی لەو شێوەیە بكەن”.
 عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشكرد:” خولەكە تایبەت بوو بە  نوێكردنەوە و پوختكردنی زانیارییەكان لە سەر دوایین یاساكانی تایكواندۆ و لە لایەن ( شاكیری ) سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانانی نێودەوڵەتییەوە وترانەوە”.


‌ 1129 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:58:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved