»  باران
رژاك: لەسەر كۆمەڵكوژی عەفرین بێدەنگ نابین



ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (رژاك) لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی كۆمەڵكوژیی سەر عەفرین و دەستدرێژیكردنە سەر جەستەی شەڕڤانانی ژن دەكەن و دەڵێن بێدەنگ نابین.
لە راگەیەندراوەكدا رژاك بڵاویانكردوەتەوە: لە سەرەتای دروستبوونی ئاڵۆزییەكانی سوریا تاكو ئێستا بە شێوەیەكی ئازادانە لە عەفرین هەموو پێكهاتە و نەتەوە جیاوازەكان بێ كێشە ژیانیان كردووە و باوەشی بۆ ئاوارەكانی شاری حەلەب كردۆتەوە، بەڵام حكومەتی توركیا چاوی بەم پێشكەوتنانەی رۆژئاوا هەڵنایەت.
باس لەوەش دەكەن: لە ئێستادا توركیا هەموو هێزە تیرۆریستی و تاریك پەرستەكانی پاشماوەی داعشی كۆكردۆتەوە و بە هاوكاری ئەم هێزانە و پاڵپشتی هەزارەها سەرباز و تانك و فڕۆكە هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر عەفرین دەست پێكردووە.
هەر لەو راگەیاندراوەدا هاتوە: دەوڵەتی تورك ویستی بە ماوەیەكی كورت عەفرین داگیر بكات، خۆشبەختانە رووبەڕووی بەرخۆدانێكی بێ وێنەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بووەتەوە، شەڕڤانان بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بە پاڵپشتی گەلی قارەمانی عەفرین لە بەرگریدان دژی چەتەكانی ئەردۆغان.

‌ 53 جار بینراوه‌
2/10/2018 9:59:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved