»  هەمەڕەنگ
لانا دیل رای دووچاری رفاندن دەبێتەوە



پۆلیسی ئەمریكا لە ویلایەتی فلۆریدا پیاوێكی تەمەن (43) ساڵی دەسگیر دەكەن كە بەنیازبووە (لانا دیل رای) گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریكی لە نزیك هۆڵی ئاهەنگ گێڕانێكی تایبەت بڕفێنێت و پیاوەكە چەندین كارتی چوونەژوورەوەو چەقۆیەكی لە گیرفاندابووە. 
پۆلیسی فلۆریدا وتیشی تۆمەتی لاقەكردن و هەرەشەو تەنگ پێ هەڵچنین ئاراستەی مایك هانتی تەمەن (43) ساڵە كراوە، چونكە لەسەر ئەنتەرنێت و لە ماڵپەرەِكان چەندین پۆستی تەمومژاوی پڕ لە هەڕەشەی ئاراستەی ناوبراو كردووە، دواتر لەرێی لێكۆڵنەوەكانەوە دەركەوتووە كە چەندین راپۆرتی پزیشكی جەختدەكەنەوە مایك نەخۆشی دەروونی هەیەو یەكێكە لە خۆشەویستانی دیل رای و دانی بەوەدا ناوە كە دەیەوێت بۆ خۆی بیبات و بۆ كەسی تر نەبێت، دیل رای دوای دڵنیابوونی لەمەسەلەكە داوای ئازادكردنی ناوبراو دەكات و كارتێكی تایبەت بە سەردانیكردنی پێدەدات بۆ ماوەی ساڵێك لە هەركوێیەك بێت.

‌ 739 جار بینراوه‌
2/10/2018 10:01:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved