»  هەمەڕەنگ
بۆیاخچییەكان نمایشكرا


شانۆگەری (بۆیاخچییەكان هیچ یادگاریەكیان نییە) بەسەرپەرشتی دكتۆر مەنسور نەعمان لە هۆڵی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی شاری هەولێر نمایشكرا. 
ئالان هیوا، دەرهێنەری شانۆگەری (بۆیاخچییەكان هیچ یادگاریەكیان نییە)، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”چیرۆكی شانۆگەریەكە باس لە ژنێكی دەوڵەمەند ئەكات لە ناو ماڵەكەی پەیكەرێكی هەیە و لە مۆم دروستكراوە، بەڵام دواتر بینەر بۆی دەردەكەوێت ئەوە پەیكەر نیەو بەڵكو مۆمیا كراوە”، ئەوەشیخستەروو:”مەبەست لەو كارە ئەوەیە كە پیاوەكەی 4 ژنی هەیە و ئەو ژنەش دەیەوێت پیاوەكە تەنها موڵكی خۆی بێت”.
بەوتەی دەرهێنەری شانۆگەریەكە، ناوەڕۆكی شانۆگەریەكە ئەوەیە كە ئەو پیاوە هۆكاری هێنانی 4 ژن دەگەرێنێتەوە بۆ لێكۆڵینەوەیەك دەربارەی فرە ژنی كە ویستویەتی ئەو هەستە دروستبكات و لێكۆڵنەوەكەشی دەوڵەمەند تر بێت، ئالان هیوا، باسی لەوەشكرد:”هەشت ئەكتەر بەشداری شانۆگەریەكە بوون و 3 ئەكتەر رۆڵی سەرەكەیان بەرجەستە كردوە”، هەروەها وتیشی:”نوسینی شانۆگەریەكە نوسەری بەناوبانگ داریۆ فو بووە و ئامادەكردن و دەرهێنانشی خۆم كارم بۆ كردوە”.
ئالان وتیشی:”بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستای كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت نەمان توانیوە سپۆنسەری بۆ پەیدا بكەین و كۆی خەرجیەكان لە ئەستۆی خۆمان بووە”.


‌ 360 جار بینراوه‌
2/10/2018 10:02:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved