»  هەمەڕەنگ
لاوێن بە مەقامێك (رزەی گەردەلوول) دەلاوێنێت


هونەرمەند لاوێن كوردستانی ، بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو پشتیوان نوری بەدەوی مەقامێك بڵاودەكاتەوە، وەك خۆشی دەڵێت پێشكەش بە رۆحی پاكی ئەو هونەرمەندەی كردوە. 
لاوێن كوردستانی بۆ (هەواڵ)، وتی:”بڕیاری واز هێنانم دابوو لە هونەر، بەڵام كۆچی ناوادەی هونەرمەندی خۆشەویست كاكە پشتیوان نوری بەدەوی وایكرد بە مەقامی سەفەر پێشكەشی رۆحی ئەو هونەرمەندەی بكەم”، ئاشكرایشی كرد:”مەقامەكە كارەكانی تەواو بووە و هۆنراوەكەی لەلایەن هۆنیار شێخ نەوزادەوە دانراوە و هەریەكە لە هێمن مامەندی بە ئۆرگ و ئاشتی عودیش بە ئالیەتی عود بەشداریان لە بەرهەمەكە كردوە”. 
بەوتەی ئەو هونەرمەندە، ئەو بەرهەمە وەك وەفایەكە بۆ خۆشەویستی ئەو هونەرمەندە، كە رۆڵێكی دیار و بەرچاوی هەبوو لە نێو شانۆ و درامای كوردی دا، بەتایبەت لە درامای گەردەلوول، كە بە (رزە - رزگار) ناسرابوو، باسی لەوەشكرد:”ئەو تەنیا لە هونەردا هونەرمەند نەبوو، بەڵكو لە شێوە و ستایل و روخساریشدا هونەرمەندێكی لێهاتوو بوو، هیوام وایە روحی ئاسوودە بێت بە مەقامە نوێیەكەم”.

‌ 503 جار بینراوه‌
2/10/2018 10:02:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved