»  چز
برادەرێك وتی چوومە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، وامزانی لەودیو دێگەڵەم، چونكە ئەچوومە هەر ژورێك تەلەفزیۆنەكەی لەسەر كەناڵەكانی ئەولا بوو


* برادەرێك وتی چوومە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، وامزانی لەودیو دێگەڵەم، چونكە ئەچوومە هەر ژورێك تەلەفزیۆنەكەی لەسەر كەناڵەكانی ئەولا بوو!! 
* دوای دیاردەی دزینی وایەری موەلیدەكان ئێستا لە چەند گەڕەكێكی كەركوك مۆدەی دزینی كێبڵی كارەبای نیشتمانییە بە نمونە لە گەڕەكی لەتیف ئاوا ، محاویلەیەكی كارەبایان رووتكردەوەو سەرجەم كێبڵەكانیان قرتاند!!
* حیزبە كوردستانییەكان لە (لۆست تایم)دا زانیان یەك لیستی لە ناوچە دابڕێندراوەكان گرنگە .. هێشتا زووە!
* چەند كاندیدێك لە ئێستاوە بەشداری (خولی فێربوونی زمانی عەرەبی دەكەن).. نەوەكو موستەقبەلەن ئیحراج بن!!
* خەسرەو گۆران بۆ ماڵپەڕی خەندان وتی یەكێتی ئێمەی سەرپشككردووە بۆ پرسی یەكلیستی.. ئیتر كەس باسی 31ی ئاب و ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەرو ئەوشتانە نەكا!
* كورد بە “هات هات” ناودارە، نوێترین “هات هات”یشمان ناردنی مووچەكەی عەبادییە!!
* وەزارەتی پەروەردەی بەغدا هێشتا مووچەی مامۆستایانی نەناردووە، لە كەركوك پێنجشەممەی كردەوە بە دەوام لە قوتابخانەكان.

‌ 1228 جار بینراوه‌
2/10/2018 10:07:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved