»  کوردستان
پارتی لە پێشخاپوور رێگە نادات پەرلەمانتارێكی یەكێتی بچێتە رۆژئاوا



لەسەردانی وەفدێكی پەرلەمانی كوردستاندا بۆ رۆژئاوا لە پێشخاپوور  رێگری لە پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەكات و پەرەلەمانتارەكەش دەڵێت زۆرێك لە بەرپرسانی پارتی هەوڵیان دا رێگەم پێبدەن بەڵام لە مەرزەكەپێیانوتم جگە لە حەمید دەربەندی كەس ناتوانێـ ئیزنت بدات!
سالار مەحمود پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمكانی كوردستان رایگەیاندووە كە لە "لە پێشخاپوور رێگەیان نەدا بچمە رۆژئاوا"
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وتووە كە دوێنی  وەك وەفدی پەرلەمانی كوردستان دوای گەیشتنیان بۆ دەروازەی پیشخاپور، بەڕێوبەری مەرزەكە رایگەیاندووە سالار مەحمود ناتوانێ بپەڕێتەوە"! 
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایشی كردووە "سەرەتا بیانویان ئەوە بوو كە ناوم نەهاتوەتە بەردەستیان، پاشان سەرۆكایەتی پەرلەمانمان ئاگادار كردەوە كاك جەعفەر ئیمینكی قسەی لەگەڵ بەڕێوبەرەكە كرد و داوای كرد رێگا بدات و وتی نابێ و ناكرێ رێگا لە پەرلەمانتار بگرن، وەڵامی دایەوە كە ئەمری پێكراوە ! پاش هەوڵی جیاجیای پەرلەمانتارەكانی هاوڕێم لەناو پارتی و دەرەوەیشی هەوڵدرا هەر بێ هودە بوو. 
بەوتەی سالار مەحمود هەموو هەوڵەكان بێسوود بوونەو پێیانوتووە "دەبێ حەمید دەربەندی كە گوایە لەسەرۆكایەتی هەرێمە پێمانبڵێ  ئینجا دەتوانی بڕۆی، پاشتر كاك فوئاد حسێن پەیوەندی پێوەكراو ئاگادار كرایەوە ئەویش دیارە ئەمری بەدەست نەبوو".

‌ 732 جار بینراوه‌
2/11/2018 12:26:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved