»  کوردستان
خانمە كاندیدێكی دیاری یەكێتی كشایەوە


خانمە كاندێك بۆ هەڵبژاردەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بێ ئاشكرا كردنی هیچ هۆكارێك كشانەوەی خۆی لە پرۆسەكە راگەیاند.
حەسیبە عەبدوڵا سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 14 / 2 / 2018 رایگەیاندووە " بۆ جەماوەری دڵسۆزی شاری كە ركوك، بۆ سەرجەم مامۆستایانی شارەكەم، دوای سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ یەكە بەیەكەتان بۆ دەربڕینی پاڵپشتی و دڵسۆزیتان بۆ من، چاوتان ماچ ئەكەم و زۆر داوای لێ بووردنتان لێ دەكەم، لێرەوە پێتانڕائە گەی نم كە من پاشەكشە ئەكەم لە خۆكاندیدكردن بۆ پەرلە مەنی عێراق بۆ زانیاریتان لەگەڵ ڕێزمدا".
حەسیبە عەبدڵا كادری دێرینی یەكێتی یەك بوو لەو كاندیدە دیارانەی كە بەنیازبوو بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بەڵام بەبێ ئاشكراكردنی هیچ هۆكارێك ئەو بڕیارەی داوە.
جێگەی باسە تا ئێستا تەنها لەسەر پشكی یەكێتی زیاتر لە 90 كەس فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕكردووەتەوە.

‌ 1261 جار بینراوه‌
2/14/2018 3:56:36 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved