»  کوردستان
روونكردنەوەیەك لە پەرلەمانتار شوان داودیەوە




هاوشاری و هاوڵاتیانی خۆشەویست..

ماوەی چەند رۆژێك بوو لە لایەن خەڵكانێكی نەفس نزمەوە بە بەردەوامی هەوڵی هاككردنی ئاكاوتنەكەم  دەدراو كاتێك هەوڵەكانیان شكستی هێنا، لاپەڕەیەكی ساختەیان بەناوی منەوە لە فەیسبوك كردۆتەوەو شتی ناشایستەو دوور لە ئاكاری ئێمە تیادا بڵاو دەكەنەوە.
 ئەم رەفتارە قێزەونە كە هەر لەو نەفس نزمانە دەوەشێتەوە كە هیچیان لە هەگبەدا نییە جگە لە درۆو دەلەسەو كاری ژێر پەردە بەمەبەستی لێدانی سیاسی، بەڵام وەك دەڵێن پەتی درۆ كورتەو هەر زوو لای جەماوەری هۆشیاری گەلەكەمان درۆكانیان ئاشكرا دەبێت و هەوڵە نەزۆكەكانیان بۆ ناشرینكردنی نەیارە سیاسیەكانیان پووچەڵ دەبنەوە.
بۆیە لێرەوە بۆ ئێوەی خۆشەویست ئاشكرای دەكەم كە جگە لەم ئەكاونتە هیچ هەژمارێكی دیكەم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نییەو تەنها لێرەوە لە خزمەتانم و بەرپرسیاریشم لێی..
رووڕەشی بۆ چەواشەكاران و سوپا ئەلیكترۆنییە بەكرێگیراوەكەیان ...

براتان
شوان داودی 
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

‌ 847 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:33:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved