»  کوردستان
پێوەری پرۆژەی بە تایبەتمەندكردنی كارەبای نیشتیمانی لە دوو گەڕەكی كەركوك جێبەجێدەكرێت
 رەوان تاڵیب


 تائێستا پرۆژەی بە تایبەتمەندكردنی كارەبای نیشتیمانی لە كەركوك تەنها دوو گەڕەكی گرتۆتەوەو وتەبێژی كارەباش دەڵێت:” پرۆژە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت تا سەرجەم گەڕەكەكان دەگرێتەوە”.
ئەندازیار دانیال عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تاوەكو ئێستا بۆ پرۆژەی بە تایبەتمەندكردنی كارەبای نیشتمانی تەنها لە دوو گەڕەكی شارەكە پێوەر دانراوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو تیمانەی دانراون سەرجەم شوێن و گەڕەكەكانی كەركوك بە پێكەوە پێوەری كارەبای بۆ دانانێن، بەڵكو قۆناغ بە قۆناغ ئەو پێوەرە دادەنرێت”. 
وەك وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، باسی لێوەكرد، ئەو تیمانەی لەلایەن پرۆژەی بە تایبەتمەندكردنی كارەبای نیشیتماینەوە دانراون، هەر بەو شێوەیە بە كارەكان رادەگەن، بۆیە تاوەكو ئێستا كارەكانیان تەنها دوو گەڕەكی شارەكەی گرتۆتەوە”، باسی لەوەشكرد:”ئەو پرۆژەیە تاوەكو سەرجەم شارەكە دەگرێتەوە كاتێكی زۆری دەوێت، چونكە پرۆژەكە گەورەیەو سەرجەم ماڵەكان دەگرێتەوە بەڵام ئەو كارانەی كراون كاری باشن”. 
هاوكات ئەندازیار دانیال عەبدوڵڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو ماڵانەی پێوەری كارەبایان هەیە پارەكەیان لەسەر ئەژمار دەكرێت و ئەوانەشی لە ئێستادا نیانە لە كاتی بەستنی پێوەرەكەوە پارەیان لەسەر ئەژمار دەكرێت”.

 

‌ 696 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:34:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved