»  کوردستان
 لە بەغدالیست و ناوی كاندیدەكان لە فلتەر دەدرێن
 رەوان تاڵیب



بە وتەی بەرێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ناوی سەرجەم قەوارەو لیست و كاندیدەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە بڕوانامەكانیان و ئەستۆپاكیان رەوانەی بەغدا دەكرێن.
قەیس محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”سەرجەم ناوی قەوارەو لیستە بەشداربوەكانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەوانەی شاری بەغداد دەكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:” وردبینی بۆ ئەو ناوانە دەكرێت و دواتر بەشێوەی رەسمی دادەنرێن”.
بەوتەی بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەو ناوانەی لەلایەن قەوارە و لیستی لایەنە سیایەكان دادەنرێن، دواتر بەغدا خۆی بڵاویدەكاتەوە كە چەند قەوارەو كاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەن. 
قەیس محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لیستی سەرجەم پارێزگاكان رەوانەی بەغدا دەكرێن و لەلایەن ئاسایشی نیشتیمانییەوە  وردبینی و ئەستۆ پاكیان بۆ دەكرێت و لە بڕوانامەكانیان دەكۆڵرێتەوە كە دەرچوی چ زانكۆ و كولێژ و شارێكن”، روونیشیكردەوە:”لەدوای ئەستۆپاكیكردنی ناوی كاندیدەكان ئەگەر كاندیدێك لە قەوارەیەك یان لیستێك كێشەی ئەستۆ پاكی یان بڕوانامەی ساختە یاخود هەر كێشەیەكی دیكەی هەبوو، ئەوە لادەبردرێت و كەسێكی دیكە لە شوێنەكەی دادەنرێت”.

‌ 692 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:35:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved