»  کوردستان
داوای هاوكـاریكردنی ژێرخـانی كلتـووری كـەركـوك لـە بەریتانیا دەكــرێت



لە كۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانی دۆستایەتی عێراق و بەریتانیا  پەرلەمانتار شوان داودی داوای كرد كۆمپانیای  BP لە بەرانبەر ئەو قازانجەی لەگرێبەستەكەی كەركوك دەستیدەكەوێت بڕێك پارە بۆ بوژانەوەی ژێرخانی كلتووری كەركوك تەرخان بكات.
پێنجشەممەی رابردوو وەفدێكی لیژنەی  پەرلەمانی دۆستایەتی عێراق و بەریتانیا بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتاری ئینگلیزی ئان كلۆید لەگەڵ لیژنەی روناكبیری و راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووە.
پەرلەمانتار شوان داودی بۆ (هەواڵ) وتی: “لەو كۆبوونەوەیەدا داوامكرد كۆمپانیای بریتش پرترۆلیۆمی بەریتانی لە بەرانبەر ئەو قازانجەی لەگرێبەستە نەوتییەكەی كیڵگەكانی كەركوك دەستیدەكەوێت بڕێك پارە بۆ بوژانەوەی ژێرخانی كلتووری كەركوك تەرخان بكات”.
بەوتەی داودی لەبەرانبەردا ئان كلود ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كار لەسەر ئەو داوایە بكات.

‌ 854 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:36:01 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved