»  کوردستان
نزیكەی 12 هەزار خێزانی نازیح لە كەركوك ماون
 رەوان تاڵیب


تائێستا  10 - 12 هەزار خێزانی ئاوارەی حەویجەو ئەنبارو دیالە ناسراو بە نازیحەكان لە كەركوك ماون، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاش رایدەگەیەنێت:”سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكردووە ئەو خێزانانەش بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان”.
ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” لە ئێستادا (10-12) هەزار خێزانی ئاوارە لە كەركوك  ماونەتەوە كە ماڵ و خانوەكانیان رووخاوەو تا ئێستا نەچونەتەوە ناوچەكانی خۆیان”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو خێزانانەش كە ئێستا ماونەتەوە بەشێكی زۆریان دانیشتوی ناوچەكانی قەزای حەویجەو هەردوو پارێزگای ئەنبارو دیالەن”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی، حەیدەر عەبادی داوایكردووە ئەو ژمارە خێزانەش بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، هەروەها باسی لەوەشكرد:”بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدانانەی لە ماوەی رابردوو لە قەزای حەویجە روویانداوە ژمارەیەك خێزان كە گەڕابوونەوە قەزاكەیان، بەڵام جارێكی دیكە ئاوارەی  شاری كەركوك بوونەتەوە”.
ئازاد جەباری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە رابردوودا (7-8) كەمپی ئاوارە لە كەركوك  هەبوونە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی  كەمبونەوەی ئاوارەكان ویستراوە ئەو كەمپانە یەك بخرێنەوەو سەرجەم خێزانەكان بخرێنە ناو یەك كەمپەوە”، روونشیكردەوە:”(70-80)  هەزار خێزانی ئاوارەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لە كەركوك بوونی هەبووە و لە نێو ئەو كەمپانەدا ژیاون، بەڵام بەهۆی كەمبونەوەی ژمارەكانیان هەوڵدراوە كەمپەكانیش كەمبكرێنەوە”.

‌ 868 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:36:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved