»  کوردستان
پارتی لە كەركوك دەنگ بە یەكگرتوو دەدات



لەبەرانبەر هەڵوێستەكانی یەكگرتووی ئیسلامی، پارتی بەنیازە ئەگەر لە كەركوك بەشداری هەڵبژاردنەكان نەكات، داوا لە لایەنگرانی بكات دەنگ بە یەكگرتوو بدەن.  
هەرچەندە لە راگەیاندنەكان پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوە دەكات كە لە كەركوك بەشداری هەڵبژاردنەكان ناكات، بەڵام بۆ هەر ئەگەرێك، وەكو قەوارەیەكی سەربەخۆ لە نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناوی خۆی تۆماركردووە.
هەواڵ لە سەرچاوەیەكەوە ئەوەی زانیوە كە ئەگەر پارتی بەتەواوی بەشداری نەكات لە كەركوك، ئەوە بە نیازە داوا لە لایەنگرانی بكات دەنگ بە كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی بدەن، لەپای هەڵوێستەكانی ئەو حیزبە بەرانبەر بە پارتی بە تایبەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنەكە تا ئێستا لە هەولێرەو نەگەڕاوەتەوە شارەكەی و بە هۆی ئامادەنەبوونی ئەو و ئەندامە پارتییەكانی ئەنجومەن تا ئێستا نەتوانراوە پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك هەڵبژێردرێت.

‌ 1347 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:40:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved