»  باران
داوا دەكرێت رێژەی ژنان لە دەسەڵاتی جێبەجێكردندا دیاری بكرێت





لە پەرلەمانی كوردستاندا ژنان پرۆژەیاسایەكیان ئامادەكردووە بەمەبەستی جێگیركردنی رێژەی ٣٠% بۆ ژنان لە دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردندا.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا پەرەلمانتار ئامینە زیكری وتی: پرۆژە یاسایەكمان ئامادەكردووە و ئاڕاستەی لیژنەكانی پەرلەمان كراوە بەتایبەت لیژنەی یاسایی بەمەبەستی جێگیركردنی رێژەی ٣٠% بۆ ژنان لە دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن.
لەو پرۆژەیاساییەدا داواكراوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردندا لەسەرجەم دامودەزگا حكومیەكان رێژەی 30% هاوشێوەی جێگیركردنی رێژەی ژن لەناو پەرلەمان دیاری بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی رونكردەوە، 63 ئەندامی پەرلەمان واژۆیان لەسەر پرۆژە یاساكە كردووە و داواشی لە نوێنەری سەرجەم حزبە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان كرد، كە پشتیوانیی ئەم پرۆژە یاساكە بكەن.

‌ 512 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:46:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved