»  شۆک
لەكاتی گەڕانەوەیان بار هەڵگرێكی پڕ شمەكی ئاوارەكانی كەمپی یەحیاوا دەسوتێت




لەكاتی ئامادەكاری و پێچانەوەی ماڵ و حاڵی ئاوارەكانی كەمپی یەحیاوا لە سنوری ناحیەی لەیلان بارهەڵگرێك دەسوتێت و شمەكی ئاوارەكان لەناو دەچێت.
رۆژی سێشەمە 13/2/2018 لە كەمپی یەحیاوا لە كاتی ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و لە دەرەوەی كەمپەكە بارهەڵگرێكی گواستنەوە سوتا كە شمەكی هاوڵاتیانی تێدا بوو.
ملازمی یەك قەیس عەبدولڕەزاق بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی كەركوك رایگەیاند: "پاش ئاگاداركردنەوەی تیمەكانمان لە روداوێكی ئاگر كەوتنەوە دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەكە لە كەمپی یەحیاوای ناحیەی لەیلان و تێبینی كرا بارهەڵگرێك دەسوتێت و توانرا ئاگرەكەی كۆنتڕۆڵ بكرێت".
وتیشی: "پاش پشكنین زانرا كە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بە هۆی جێهێشتنی یەكێك لە گەرمكەرەوەكانی ماڵان بووە بە داگیرساوی و سەرەنجام كەلوپەلەكانی سوتاندوە و ئەو ئاگرەی لێ كەوتووەتەوە".
راشیگەیاند: "ئەو روداوە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان كەوتووە".

‌ 548 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:47:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved