»  وەرزش
خولێكی فو تساڵ بۆ (محەمەد بەڵە) ساز دەكرێت




 هۆبەی وەرزشی قوتابخانەكان لە بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزشی قوتابخانەكانی كەركوك، خولێكی فوتساڵی  لە ژێر ناوی ( محەمەد بەڵە ) بە بەشداری چەند فێرگەیەكی تۆپی پێی كەركوك سازكرد.
 سەبارەت بە خولەكە، سەباح محەمەد، راهێنەری هەڵبژاردەی  فوتساڵی    پەروەردەی كەركوك  بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی: “  خولەكە بۆ لە دایكبووانی 2004و بەرەوژوور لەگەڵ رێگە پێدان بە بەشداریكردنی دوو یاریزانی لە دایكبووی 2001و ئامانجمان لە خولەكەش هەڵبژاردنی یاریزانی هەڵبژاردەی پەروەردەی كەركوكە “.
وتیشی: “ بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ناوی خوالێخۆشبوو ( محەمەد بەڵە ) رۆڵی لە تۆپی پێی شاری كەركوك و ناساندنی نەوەی نوێ بەو كەسیاتیە وەرزشیە بڕیارماندا خولەكە بە ناوی ئەو وەرزشكارە بێت “ .
بە وتەی سەباح محەمەد، مەرجیان بۆ یاریزانانی بەشداربووی خولەكە ئەوەیە كە دەبێت خوێندكاربن بۆ ئەوەی سوود لە توواناكانیان ببینن “.
ئاشكراشیكرد: “ یارییەكان بە شێوازی چونە دەرەوە بە دوو دۆڕاندن بەڕێوەدەچن و لە هۆڵی چالاكی وەرزشی قوتابخانەكانی كەركوك ئەنجام دەدرێن”.





‌ 790 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:48:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved