»  وەرزش
خولی تۆپی پێی ( كەمال و جەنگی) ساز دەكرێت


سەنتەری  لاوانی شۆریجە خولێكی تۆپی پێی  بۆ لاوانی ژمارەیەك لە یانەكانی كەركوك و كوردستان لەژێر ناوی (كەمال و جەنگی ) ساز كردووە.
سەبارەت بە خولەكە، دیلان مەحمود سەرپەرشتیاری خولەكە بۆ لاپەڕەی وەرزشی ( هەواڵ)وتی: “ خولەكە ژمارەیەك لە وەرزشكارانی شۆریجەو بە هاوكاری سەنتەری  لاوانی شۆریجە بۆبەرزڕاگرتنی  یادی هەردوو خوا لێخۆشبووان ( كەمال و جەنگی عەبدولخالق ) ساز كراوە “.
 وتیشی “ خولەكە بۆ ئاستی لاوانی لە دایكبووی 2000-2001 ە و تیپی یانەكانی ( هێرش، چەمچەماڵ، خاك، شۆریجە، توركمان، بابەگوڕگوڕ، ئەخا، خاك) بەشداری تێدا دەكەن “.
دیلان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”  مایەی خۆشحاڵیەو لەدوای  16 ئەكتۆبەرەوە چەند یانەیەكی كوردستان بەشداری خولێك دەكەن كە لە كەركوك ساز دەكرێت “.
باسی لەوەشكرد:” تا ئێستا هیچ لایەنێك هاوكارمان نەبوونەو یانە بەشداربووەكان  لەسەر حسابی تایبەتی خۆیان كرێی ناوبژیوان دابین دەكەن”.
 

‌ 964 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:51:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved