»  وەرزش
كرێی ناوبژیوانان و بارگرانی یانەكان
حسێن عەلی



 ماوەی چەند ساڵێكە قەیرانی دارایی بەرۆكی زۆرێك لە یانەكانی گرتووە چ یانەكانی كوردستان بێت یاخود عێراق، ئەم قەیرانە كاریگەری زۆر خراپی لە سەر زۆرێك لە جومگەكانی وەرزشی كەركوك هەبووە و هەیە، سەرباری ئەمەش ماوەیەكە بزاوتێك لە چالاكی  تۆپی پێ هەیە لە چەندین سەرچاوەوە چ لە سەر ئاستی تیپە میللیەكان یاخو دامەزراوە وەرزشیەكان و رێكخراوەكاندا، ئەمەش ئاماژەیەكی دڵخۆشكەرەو بەڵگەیە بۆبایەخی تۆپی پێ لە لای وەرزشكارانی كەركوك.
سازكردنی هەر خول و پاڵەوانێتییەك  بۆ سەركەوتن كەرەستەی تایبەتی خۆی دەوێت و لە تۆپی پێَشدا وێڕای بوونی یاریگا رۆڵی ناوبژیوان زۆر گرنگە، هەروەها دابینكردنی  ناوبژیوانان دەكەوێتە سەر ئەستۆی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك گەر بخوازرێت، بەڵام ئەوەی من بەدیم كرد لە ماوەی رابردوودا زۆرێك لەو خولانەی ئەنجام دەدرێن كرێ ناوبژیوانی دەكەوێتە سەر تیپە ركابەرەكان جا خولەكە خولی تیپی میللی بێت یاخود خولی یانە و رێكخراوەكان بێت، تەنانەت ئەو خولانەشی كە خودی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك سەرپەرشتی دەكات، دابینكردنی كرێی ناوبژیوانان مافێكی سروشتی ناوبژیوانانەو كەس نكۆڵی لەوە ناكات، سەركەوتنی هەر خول و قارەمانێتییەكیش پەیوەستە بە سەركەوتنی ناوبژیوانان، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە زۆر جار ئەم كرێیە دەبێتە بارگرانییەك  بەتایبەت لەو خولانەی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك سەرپەرشتی دەكات لە سەر تیپ و یانەكان، بۆ نموونە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كەركوك هەر یانەیەك دەبێت بڕە پارەیەك بدات بۆ كرێی ناوبژیوانان كە لەم دۆخە قەیراناوییەدا رەنگە بڕێكی زۆر بێت و گەر پێنج یاری بكات دەبێت نزیكەی 400 هەزار دینار بدات بۆ كرێ ناوبژیوان، سروشتیە یەكێتی تۆپی پێی كەركوك بەرگری و داكوكی لە ناوبژیوانانی بكات، بەڵام بە هەمانشێوەش دەبێت كار بۆ پێشكەوتنی تۆپی پێی كەركوك بكات و هاوكار بێت بۆسازكردن و سەرخستنی  ئەو خولانە كە بەهەر ناوێك بێت ساز دەكرێن، ئەوەش لە رێگای سازشكردن لە كرێی ناوبژیوان، ناشلێم بە خۆڕایی بێت چونكە ئەوەی بەدی دەكرێت بە خۆڕایی لە ئەجێندایاندا نیە .

‌ 944 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:53:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved