»  هەمەڕەنگ
پارێزەرێكی هیندی سكاڵا لەسەر "واتس ئاپ" بەرزدەكاتەوە


پارێزەرێكی هیندی سكاڵای لەسەر كۆمپانیای واتس ئاپ بەهۆی بەكارهێنانی هەندێك هێمای نەشیاو بەرزكردۆتەوەو هۆشداری دەدات ئەگەر لەماوەی (15) رۆژدا ئەو هێمایانە لانەدرێن داوای یاسایی لەسەر تۆماردەكات بەوەی ئەو هێمایانە نائاكاری و نانەریتی و دزێون.
 ئەمە جاری یەكەم نییە واتس ئاپ لە هیندستانەوە سكاڵای لەسەر تۆمار بكرێت و غەرامە بكرێت و دادگای بالای هیندستان رێگە نادات بەتەشهیرو هەواڵی ناڕاست و وێنەو فیلم و مەتنی ناقۆڵا لە ماڵپەڕەكان بە تایبەت واتس ئاپ كە هیچ فیلتەرێكی بۆبڵاوكردنەوەكان دانەناوە. 
گۆرمێنت سینگ پارێزەر لە دادگای باڵای هیندی دەڵێت:" بەرزكردنەوەی پەنجەی باڵا بەرزە لە هیندستان زۆر دزێوەو هاوكات یاسای سزادانی لەسەرەو ئەو هێمایە بۆ هیندیەكان وەك سوكایەتی پێكردن وایەو خەڵكەكەی شەرم لە بینینی دەكەن".
لە هیندستان بەكارهێنانی زۆربەی هێماكان بەرامبەر بە ژنان دەچێتە قاڵبی تاوانی كولتووری و نەریتییەوە، بۆیە بەكارهێنانی ئەو هێمایانە لەو وڵاتە رێگەی پێنادرێت و هەركەسێك بەكاری بهێنێت بەپێی یاسای هەڕەشە یان تیرۆر یان لادان لە ئاكاری كۆمەڵایەتی دادگایی دەكرێت.

‌ 533 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:54:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved