»  هەمەڕەنگ
گەشتێك بەرەو بەهەشت دوور لە پیاوان


ژنان هەندێكجار پێویستیان دەبێت بە دوور لەپیاوان كاتێكی خۆش بەسەربەرن و دورگەی سۆپەرشی ئەو هەوارگەیەی كەناراوەكانی فینلەندا رێگە بەپیاوان نادات بەهیچ شێوەیەك لێی نزیك ببنەوە. 
كریستینا رۆت خاوەنی پرۆژەی (دورگەی مێینە) دەڵێت:" ئەم هەوارگەیە بە تەنها بۆ ژنانەو یاسایەكی یەكلاكەرەوەی بۆ نەهاتنی پیاوان داناوە".
كریستینا لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەدا كە بەسەربردنی تاوەكاتێك لەگەڵ ژنانی تر بەتەنهاو بێ بەشداریپێكردنی پیاوان دەبێتە هۆی چاودێریكردنی یەكترو ئێستا ئەو دورگەیە لەدوایین هەنگاوەكانی ئامادەكردندایە، ئەگەری هەیە لە حوزێرانی داهاتوودا بكرێتەوە، دورگەی ناوبراو چەندین چالاكی وەك یۆگا، رۆشندیدەیی رۆحی، هونەری چێشتلێنان، پارێزی تەندروستی و وانەكانی وەرزش و چالاكی رابوورین و پەروەردەی منداڵ و ئامادەكردنی بۆخوێندن.
تا ئێستا نرخی چوونە ئەو دورگەیە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت بەهەشتێكی خاڵی لە پیاوان هەرگیز هەرزانبەها نەبێت.

‌ 566 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:56:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved