»  هەمەڕەنگ
(هۆ ڤالانتاین) بڵاو دەكرێتەوە




هونەرمەندی لاوی كەركوكی نەجات بەگزادە لە نوێترین بەرهەمیدا بەبۆنەی رۆژی خۆشەویسیتەوە ڤیدیۆ كلیپی (هۆ ڤالانتاین) بەرهەم دەهێنێت. 
نەجات بەگزادە بۆ دوا لاپەڕەی (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەرهەمی هۆ ڤالانتاین نوێترین بەرهەمە”، وتیشی:”بەرهەمەكە هۆنراوەو ئاوازەكەی وەرگیراوە و كاری میوزیكیشی لەلایەن هونەرمەند ئاراس رەفعەت و شاهۆ سازەوە كاری بۆ كراوە”.
هەروەها ئەو هونەرمەندە، باسی لەوەشكرد:”كارەكانی هۆ ڤالانتاین لە ستۆدیۆی پیانۆ ئەنجامدراوە.
نەجات بەگزادە، سەبارەت بە ناوەرۆكی بەرهەمەكەش، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:”بەرهەمەكە بۆ رۆژی ڤالانتیان وتراوە و وەكو دیاریەك بۆ هەوادارانی، هەروەها ئەوەشیخستەروو:”دەرهێنانی هۆڤالانتیان لەلایەن هونەر دیلۆنە و  كاری مۆنتاژیش ڤارتان عەونی بۆی ئەنجامداوە و بەرهەمەكەش لە كۆمپانیایی باڤ پڕۆیە”. 
ئەو هونەرمەندە، راشیگەیاند:”بەرهەمەكە ماوەكەی تەنها یەك خولەكە و سەرجەم كاری وێنەگرتنەكەشی لە شاری كەركوك بۆی ئەنجامدراوە”.
هونەرمەند نەجات بەگزادە لە دایكبووی ساڵی 1983 ی شاری كەركوكەوە خاوەنی هەشت گۆرانیە و شەش بەرهەمی كلیپ كردووە.


‌ 672 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:56:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved