»  هەمەڕەنگ
كوردێك فیلمێكی جیهانی بەرهەمدەهێنێت


كوردێك، فیلمێكی ئەكشنی ئەمریكی بە ناوی بۆیەی بازاری بەرهەمدەهێنێت و بریاریشە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو نمایش بكرێت. 
فیلمی ئەكشنی ئەمریكی بۆیەی بازاری (trading paint)، لە دەرهێنانی دەرهێنەر و ئەكتەری ناوداری كورد كارزان قادرو لەنواندنی ئەكتەرانی بەناوبانگی ئەمریكی (جۆن تراڤۆڵتا، شانیا تواین، مایكڵ مادسن، تۆبی سباستیان)ە، بریاریشە  لە سەرتای مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لە سینەما سەرەكییەكانی ئەمریكاو جیهان نمایش بكرێت. 
كارزان قادر لە دایكبووی ساڵی 1982ی شاری سلێمانیە و لە ئێستاشدا  دانیشتوی وڵاتی سوێدەو براوەی چەندین خەڵاتی فێستیڤاڵە ناودارەكانی جیهانە و لە ناویاندا خەڵاتی جیهانییەكانی (مەدالیای سلڤەر)ی ئۆسكارە بۆ فیلمی ناوداری كوردی بێكەس .

‌ 914 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:57:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved