»  کوردستان
هیچ شتێكی رەسمی لەبارەی پێشخستنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندن نییە



 باس لە  پێشخستنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندن بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەكرێت و بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی دەڵێت:” تائێستا هیچ شتێكی رەسمی لەو بارەیەوە نییە”.  
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” تائێستا هیچ شتێكی رەسمی لەبارەی پیشخستنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندن نییە”، ئاماژەی بەوەشكرد:”  خشتەكە هەر وەك ساڵانی رابردووە، هەر قۆناغێك كاتێكی بۆ دانراوە، هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە”.
پەروین فاتیح وتیشی:” تائێستا (100) مامۆستاو (600) خوێندكاری بەشی خوێندنی كوردی بە هۆكاری جیاواز نەگەڕاونەتەوە بۆ شاری كەركوك “.
بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە كەركوك، ئاشكراشیكرد:” لەسەرەتای مانگی ئاداردا، چالاكیی قوتابخانەكان لە كەركوك دەستپێدەكەن”. 

‌ 722 جار بینراوه‌
2/24/2018 6:51:49 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved