»  کوردستان
رێژەی باران لە كەركوك هێشتا بەپێی پێوست نییە



ئەمساڵ بە هۆی دواكەوتنی وەرزی تاوەباران لە ناوچەكە بە گشتی و كەركوك بە تایبەت بڕی ئەو بارانەی باریوە هێشتا كەمەو لە هەندێك شوێن بەشی پێداویستیەكانی ئەمساڵ ناكات. 
سەڤانە عەبدولكەریم نەجم بەڕێوەبەری وێستگەكانی كەشناسی باكور، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەهۆی دواكەوتنی بارانەوە كە لە وەرزی سروشتی خۆی زیاتر دواكەوت، ئێمە زۆر نیگەرانی وشكەساڵی بووین و بە نیازبووین لێژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكبهێنین و لە رێگەی میدیاكانەوە ئاگاداری هاوڵاتییان بكەین دەست بە ئاوەوە بگرن”.
وتیشی:” خۆشبەختانە لە ماوەیەكی كەمدا بڕە بارانێكی باش باری ئەگەرچی درەنگ كەوت بە رێژەی (84) ملم لە كەركوك باریوەو ئەگەری هەیە چەندین تاوە بارانی تریش روو لە شارەكە بكات”.
ئەوەشیخستەڕوو:” كەركوك هێشتا پێویستی بە چەندین تاوە بارانی تر دەبێت بۆ ئەوەی بەنداوەكانی پڕببنەوە”. 

‌ 783 جار بینراوه‌
2/24/2018 6:53:26 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved