»  کوردستان
بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكانی 2016ی جوتیاران دەردەچێت
 رەوان تاڵیب



بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 دەرچووە، بەڵام لە بانك رەسیدی بۆ دانەنراوە تاوەكو بەسەر جوتیاراندا دابەش بكرێت.
مەردان عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 لەلایەن بەغداوە دەرچووە”، ئەوەشیخستەڕوو:”بڕە پارەی ساڵی 2015 بەسەر جوتیاراندا رووی لە تەواو بون كردووە”. 
بەوتەی سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، تاوەكو پارەی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 كۆتایی پێ نەیەت پارەی ساڵی 2017 خەرجناكرێت، هاوكات باسی لەوەشكرد:”بڕیاری خەرجكردنی پارەی ساڵی 2016 دەرچووە، بەڵام تاوەكو ئێستا لە بانك رەسیدی بۆ دانەنراوە تاوەكو بەسەر جوتیاراندا دابەش بكرێت”. 
مەردان عەبدولڕەحمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە گەڵ دانانی رەسید بۆ جوتیاران لە بانكەكان ئەوە راستەوخۆ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانیان”. 



‌ 694 جار بینراوه‌
2/24/2018 6:54:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved