»  کوردستان
لابردنی بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆن گۆڕانكاری ئیدارییە نەك سیاسی
 رەوان تاڵیب


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوك دەكات و بەڕێوەبەری پێشوو دەڵێت:” گۆڕانكارییە لە چوارچێوەی كارە ئیدارییەكانی كۆمسیۆنە”. 
قەیس محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووی ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لابردنی من لە پۆستەكەم بۆ هۆكاری گۆڕانكاریە ئیداریەكانی كۆمسیۆن دەگەڕێتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەهیچ شێوەیەك لابردنم لە پۆستەكەم پەیوەست نیە بەهۆی كاری سیاسی و نەتەوەییەوە”.
بەوتەی بەڕێوەبەری پێشووی ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە چوارچێوەی كاری خۆیدا كۆمسیۆن گۆڕانكاری لە پۆستەكانی بەڕێوەبەرەكانی دەكات و بەشێوەی خول ئەو گۆڕانكاریانە ئەنجام دەدات، هاوكات باسی لەوەشكرد:”لەماوەی دوو ساڵ و چوارمانگدا لەو پۆستە ماومەتەوەو بە هیچ شێوەیەك مەلەفی ئیداری و یاسایم لەسەر نەبووە”.
قەیس محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو كەسەشی ئێستا پۆستی ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەرێوەدەبات بۆ ماوەی چوار مانگەو بەشێوەی كاتی دانراوەو لە پشكی كوردە”. 



‌ 801 جار بینراوه‌
2/24/2018 6:55:46 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved