»  کوردستان
كورد رێگری لە گۆِرانكاری پۆستەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە كەركوك دەكات
 رەوان تاڵیب


رێگری لە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بارەی گۆڕانكاری لە پۆستەكانی پۆلیسی كەركوك رەتدەكرێتەوەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت بڕیارەكە نادەستورییە”.
محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو بڕیارەی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بۆ گۆڕانكاری لە پۆستەكانی پۆلیسی كەركوك دەرچووە،  هەموومان هەڵوەشاندۆتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو بڕیارە نا دەستورییە كە دەیانەوێت بە رێژەی 32 بە 32 گۆڕانكاری بكەن و لەكاتی ئەو بڕیارەشدا كوردیان پشتگوێخستبوو”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە دوای هاتنی ئەو بڕیارە پەیوەندیمان بە سەرۆكایەتی كۆمارەوە كرد بەو پێیەی  سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستورەو لەگەڵ وەزارتی ناوخۆ لەسەر خەت بوین بۆ ئەوەی ئەو بڕیارەی كە گۆڕانكاری لە پۆستەكانی پۆلیس لەكەركوك بكات رابگیرێن، چونكە دژایەتیكردنی كوردە، هاوكات باسی لەوەشكرد:”نەمانهێشت هیچ بڕگەو ماددەیەك لەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت”.
 

‌ 694 جار بینراوه‌
2/24/2018 6:57:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved