»  کوردستان
عەرەبەكان بێ هیچ لێكۆڵینەوەیەكی ئەمنی دەگەڕێنەوە جەلەولا
 رەوان تاڵیب


 ئەو عەرەبانەی پێشتر تۆمەتی هاریكاریكردنی داعش و تیرۆریستانیان لەسەربوو، ئێستا بە بێ هیچ لێكۆڵینەوەیەكی ئەمنی دەگەڕێنەوە ناحیەی جەلەولا.
خەلیل خوداداد، لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی جەلەولای یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” ئەو عەرەبانەی ئێستا دەگەڕێنەوە ناحیەی جەلەولا پێشتر لەناوچەكەبوون “، ئەوەشیخستەروو:”لەگەڵ هاتنی داعش بۆ ناوچەكە ئەو عەرەبانە ئاوارە بونەو بەشێكشیان تۆمەتیان لەسەر بووە بۆیە نەگەڕاونەتەوە”. 
بەوتەی لێپرسراوی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتی نشتیمانی كوردستان، پێش رووداوەكانی ڕیفراندۆم و هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچەكە، هەر ئاوارەیەكی عەرەب بگەڕایەتەوە بۆ ناوچەكە ئەوە لەلایەن لیژنەی ئەمنی تایبەتەوە  لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرا، ئەگەر تۆمەتی هاوكاریكردنی داعش و پەیوەندی بەتیرۆریستانەوە نەبوایە، ئەوكات دەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكە، هاوكات باسی لەوەشكرد:”بەڵام لە ئێستادا ئەو عەرەبانە بەبێ هیچ لێكۆڵینەوەیەكی ئەمنی  دەگەڕێنەوە ناوچەكە”. 
خەلیل خوداداد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە رابردوودا 13 هەزار و حەوسەد عەرەب گەڕاونەتەوە ناوچەكە، بەڵام لە ناوچەكە بیست و پێنج گوندی عەرەب هەیەو لە رابردوودا بەهۆی ئەوەی تۆمەتی بوون بە داعش لەسەر چەند كەسێكیان بووە نەگەڕابونەوە، بەڵام لە ئێستادا دەرگایان بۆ واڵا كراوەو بە ئارەزووی خۆیان و بێ هیچ لێكۆڵینەوەیەكی ئەمنی دەگەڕێنەوە”. 

 

‌ 630 جار بینراوه‌
2/24/2018 6:58:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved