»  کوردستان
هەوڵی تەعریبكردنەوەی خانەقین دەدرێت
 رەوان تاڵیب


بەشێك لەو عەرەبانەی لە سەردەمی بەعس هاوردەی ناوچەی خانەقین كرابوون ئێستا دەیانەوێت جارێكی تر بگەڕێنەوەو كوردیش بە هەموو شێوەیەك ئەو هەوڵە رەتدەكاتەوە.
یاسین ئیسماعیل، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو عەرەبە هاوردانەی لە پێش ساڵی 2003 لە ناوچەكانی خانەقین بوونە ئێستا داوایەكیان كردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكە، بەڵام رێگرییان لێكراوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەهەموو شێوەیەك رێگری دەكەین لە گەڕانەوەی ئەو كەسانەو رێگەیان پێنادەین”. 
بەوتەی لێپرسراوی پەیوەندیەكانی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، ئەو كەسانەی بە نیاز بوونە بێنەوە خانەقین لە سەردەمی رژێمی بەعس سوود مەند بونەو تەعریبیان كردووە، بەڵام ئێستا هیچ زەوی و زارێكیان نیەو بۆیە بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بێنەوە ناوچەكە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”خەڵكی ناوچەكەش رێگرن لەگەڕانەوەی هەر عەرەبێكی هاوردە بەمەبەستی دووبارە تەعریبكردنەوەی زەویەكانیان، چونكە بەپێی سەرجەم دیكۆمێنت و بەڵگەنامەكان ئەو زەوییە كشتوكاڵیانە موڵكی هاوڵاتیانی كوردن”. 
یاسین ئیسماعیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو هەوڵەی لەلایەن عەرەبەكانەوە هەبووە بۆ گەڕانەوە، لەلایەن لێپیرسراوی مەڵبەندی یەكێتی و  ئیدارەی خانەقین بە هەماهەنگی و گفتوگۆكردن لەگەڵ پارێزگاری دیالە رەتكراوەتەوە”. 

 






‌ 681 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:00:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved